ئه‌م ووشه‌یه له که‌مپیوت compute ی ئینگلیزییه‌وه هاتووه به واتای ژماردن دێت.
له ڕاستیشدا کۆمپیوته‌ر به‌ده‌ر له جێبه‌جێكردنی چه‌ند کرداێکی ژمێریاری له‌کاتی پێدانی ئه‌رکێکدا، زیاتر نییه.
کۆمپیته‌ر له ئامێری ژمێریاریه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به هه‌مان پرنسیب کارده‌کات. چۆن؟
په‌رگه‌کان datei که‌بریتین له چه‌ند فه‌رم(امر)ێک پێویسته بدرێنه کۆمپیوته‌ر، تاله‌وێ کاری تیابکرێت، بێگومان کاره‌کان ژمێریارین، پاشان ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری کار(desktop) یان هه‌ر ئامێرێکی تری پێده‌ره‌وه Ausgabe ده‌رده‌چن به سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕن.
چۆنیه‌تی کارکردنی کۆمپیوته‌ر له پرنسیبدا ڕێگه‌ده‌دات که له‌گه‌ڵ مرۆڤدا به‌راورد بکرێن.
مرۆڤیش به هه‌مان پرنسیبی پێدان- کارتیاتکردن- ده‌رئه‌نجام هه‌ڵده‌سوڕێت. بۆ نمونه:
پێدان- ئه‌م کرداره له‌کۆمپیوته‌ردا ته‌خته‌کلیل یان مشک ئه‌نجامده‌درێت، له مرۆڤدا به هۆی چاو و گوێ.
کارتیاکردن- له کۆمپیوته‌ردا یه‌که‌سه‌ره‌کییه‌کان و پرۆسێسۆر زانیارییه‌کان تاوتوێ و کاریان تیاده‌که‌ن، له مرۆڤدا مێشک کار له‌و زانیاریانه‌دا ده‌کات و پاشه‌که‌وتیان ده‌کات.
ئه‌نجام- له کۆمپیته‌ردا زانیارییه‌کان له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی کار یان چاپکه‌ر به‌ده‌رده‌که‌ون، له مرۆڤدا له ده‌م وه‌ک قسه‌کردن یان ده‌ست بۆ نوسین.
له‌م نه‌خشه‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و به‌شانه ده‌خه‌مه‌ڕوو که ئه‌م کردارانه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن:
| |
پێدان |
کارتیاکردن |
ده‌رئه‌نجام |
مرۆڤ |
چاو (خوێندنه‌وه- بینین)
گوێ (بیستن)
زمان (تامكردن)
لوت (بۆنكردن)
په‌نجه/ له‌ش (هه‌ستكردن) |
مێشك (ڕێكخستن، هه‌ڵسه‌نگاندن،
به‌راوردكردن،
هه‌ڵگرتن) |
چاو (جوڵه و داگرتن)
گوێ (گرتن و داخستن)
ده‌ست (نوسین و جوڵه)
ده‌موچاو و له‌ش (گۆڕان وجوڵه)
|
کۆمپیوته‌ر |
ته‌خته‌كلیل ,مشك, كامێرای‌ڤیدیۆ
پێده‌ری‌ده‌نگ , ڕووپه‌ڕی‌هه‌ستیار
ته‌خته‌گرافیك, په‌پكه‌ی‌نه‌رم
په‌پكه‌ی‌جێگیر, سكانه‌ر
ئامێری‌وێنه‌گرتن دیجیتاڵ
مۆدم, سی‌دی ڕۆم
جۆیستیك, دی‌ڤی‌دی ڕۆم
|
یه‌كه‌ی‌ناوه‌ند/ چاره‌سه‌ركه‌ر(پرۆسیسۆر)
processor/Prozessor)CPU)
هه‌ڵسوڕێنه‌ری وه‌رگروپێدانه‌وه
Ausgabesteuerung/-Ein
بیری‌ناوه‌كی/ هه‌ڵگری‌سه‌ره‌كی (ڕام)
Random Access Memory )RAM)
ته‌خته‌ی‌سه‌ره‌كی, ROM
پاشه‌كه‌وتكه‌ره‌كان (تیاهه‌ڵگره‌كان) |
ڕووپه‌ڕی‌كار, ڕووپه‌ڕی‌تر وه‌ك بیمه
چاپكه‌ر, مۆدم/ . . .
دی‌ڤی‌دی, سی‌دی, بۆكس‌ی ده‌نگ
كامێرای‌ڤیدیۆ, په‌پكه‌ی‌نه‌رم
په‌پكه‌ی‌جێگیر
|