تێبینی: کلیکی وێنه‌کان بکه تا به گه‌وره‌تر بیانبینیت!
كاڵای‌ڕه‌ق hardware
زۆرجار ناوی هه‌ندێك پارچه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌بیستین و ده‌یڵێین بێئه‌وه‌ی
بزانین شێوه‌ی چۆنه و چییه، بۆیه پێم باشه لێره‌دا چه‌ند پارچه‌یه‌ك
له كاڵاڕه‌قه‌كان بخه‌مه‌ڕوو له‌گه‌ڵ كورته‌باسێكدا. سه‌ره‌تا با
چاوێك به پارپه سه‌ره‌كییه‌كاندا بخشێنین:
سندوقی كۆمپیوته‌ر به به‌تاڵی

دیوی پشته‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر

دیوی پشته‌وه‌ی لاپ‌تۆپ

پێكبه‌ست (پۆرت) و وایه‌ر

كاتی ئه‌وه هاتووه چاوێك به‌ناوه‌وه‌ی سندوقه‌كه‌دا بگێڕین تا بزانین چ باسه

هۆسه‌یه
كه‌واته باشتره پارچه‌پارچه سه‌یربكه‌ین
سه‌ره‌تا باله ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی (main board)-ه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین

له‌لای سه‌ره‌وه‌ی ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م پۆرتانه ده‌بینین

وێنه‌ی ڤیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ به‌سته‌ری ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی

وایه‌ری كلیلی سه‌ره‌كی كۆمپیوته‌ر بۆ هه‌ڵبوون و كوژاندنه‌وه

پرۆسێسۆر CPU ئه‌م پارچه‌یه به باوكی ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی(Motherboard) ناوده‌برێت

به‌هۆی كاركردنی به‌رده‌وامی ئه‌م باوكه قوڕبه‌سه‌ره زۆر زوو گه‌رمده‌بێت، بۆیه پێوستی به پانكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ئه‌گینا مردارده‌بێته‌وه. وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره.

پارچه‌یه‌كی تری به‌قه‌بار زۆربچوكی سه‌ر ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی یان ته‌خته‌یه‌كی تر به‌ڵام له كاردا زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر ئه‌ویش جه‌مپه‌ر Jemper (پرد)كاری ئه‌م پرده به‌ستنی سوڕی كاره‌بایه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی بۆ چالاك كردن و له كارخستنی كردارێك بان رێخستنه‌وه به‌كاردێت.

كارتی گرافیك(كارتی ڕووپه‌ڕ) Grafikkarte
ئه‌م کارته لێپرسراوه له هه‌ڵسوڕاندنی گشت ئه‌و كردارانه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامێك له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی كار ده‌ربكه‌ون.

كاری ده‌نگ Soundkarte

بیری ناوه‌كی (ڕام RAM) كورتكراوه‌ی Random Access Memory –ه به پاشه‌كه‌وتكه‌ری كار یان سه‌ره‌كی ناسراوه

هه‌ڵگره‌كان
ئه‌مانه بریتین له‌چه‌ند كاڵایه‌كی ڕه‌ق كه توانای پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌یان هه‌یه و به گوێره‌ی جۆره‌كانیان تواناكانیان ده‌گۆڕدرێن.