فه‌رهه‌نگۆک
Bit/ Byte/ Mega-/ Gigabyte
ئه‌مانه یه‌كه‌ی
پێوانه ی داتان،
واتا كێش و گه‌وره‌ی
داتا دیاری
ده‌كه‌ن.
Bit بچوكترین یه‌كه‌ی
پێوانه‌یه.
8Bit=1Byte
1024Byte=1KB Kilobyte
1024KB Kilobyte = 1MB Megabyte
1024MB Megabyte = 1GB Gigabyte
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Hertz/ Kilo-/ Mega-/ Gigahertz
دڵ هێرتس(Hz) یه‌كه‌ی
پێوانه‌ی فیزیاوی
فریكوینزه(frequenz)*.
كه‌واته چه‌ندین
جاره دووباره‌بوونه‌وه.
یه‌ك هێرتس
به‌واتای روودانی
كردارێك له
یه‌ك چركه‌دا.
یه‌ك كیلۆهێرتس
(KHz) به‌واتای 1000
هه‌زار-
یه‌ك میگاهێرتس
(MHz) به‌واتای 1000.000
ملیۆنێك-
یه‌ك گیگاهێرتس
(GHz) به‌واتای یه‌ك
ملیارد جار
روودانی كردارێك
له چركه‌یه‌كدا.
له كۆمپیوته‌ردا
خێرای كاری
پرۆسێسۆر Prozessors
بهمیگاهێرتس
یان گیگاهێرتس
ده‌ستنیشانده‌كرێت.
*frequenz ژماره‌ی ئالوگۆر
(كوژاندنه‌وه
و داگیرساندن)
ی كاره‌بایه
له چركه‌یه‌كدا.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Prozessor یان CPU كورتكراوه‌ی
Central Processing Unit
پرۆسێسۆر سه‌نته‌ری
یه‌كه‌ی كاره،
یان سه‌نته‌ری
هه‌لسورێنه‌ری
كۆمپیوته‌ره
كه هه‌موو فه‌رمی
كردار و پرۆگرامه‌كان
هه‌ڵده‌سورێنێت،
وه ده‌ستنیشانكه‌ری
هێز و توانای
كۆمپیوته‌ریشه.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Download
كۆپی ئه‌و داتایانه
ده‌كات كه له
سندوق ی ئه‌لیكترۆنی
Mailbox یان ئینته‌رنێت
–ه‌وه بۆ سه‌ر
فێستپلات hard disk
ئه‌گوێزرێته‌وه.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Universalle Seriele Bus" USB"
شێوه‌یه‌كه
له شێوه‌كانی
به‌ستنه‌وه‌ی
كۆمپیوته‌ر
به ئامێرێكی
تره‌وه، كه
هه‌موویان
یه‌ك جۆر جێگه‌ی
پێكه‌وه‌به‌ستنیان
هه‌یه. كۆمپیته‌ر
به شێوه‌یه‌كی
ئۆتۆماتیكی
هه‌موو ئه‌و
ئامێرانه ده‌ناسێته‌وه
كه به‌م رێگایه‌وه
پێوه‌ی به‌سترا‌ون.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Infrarot
به‌هۆی شێوه
به‌ستنه‌وه‌ی
ئینفرارۆت
داتا به‌بێ
بونی كابل له
ئامێرێكه‌وه
بۆ ئامێرێكی
تر ده گواسترێته‌وه،
وه‌ك له ته‌له‌فۆنی
ده‌ستییه‌وه
بۆ كۆمپیوته‌ر.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Netzwerk ڕایه‌ڵه
بریتییه له
به‌ستنه‌وه‌ی
چه‌ند كۆمپیوته‌رێك
بۆ ئالوگۆری
داتا. بۆ ئه‌م
جۆره به‌ستنه‌وه‌یه
پێویستیمان
به جۆره كارتێكی
دایاریكراو(Netzwerkkarten)
و زۆربه‌ی كات
كابلیش ده‌بێت.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
CD-R/CD-RW
R-CD سی دی به‌تاڵ
Rohling-CD ئه‌و R بۆ (Recordable)
ده‌گه‌رێته‌وه
و ده‌توانرێ
یه‌كجار تا750
میگابایت داتای
له‌سه‌ر تۆمار
بكرێت.
RW-CD ده‌توانرێت
(به‌گوێره‌ی
جیاوازی كارگه‌كان)
تا 1000 جار داتای
له‌سه‌ر تۆمار
بكرێت. RW كورتكراوه‌ی(Rewritable)
–ه یه.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
WAP
كورتكراوه‌ی
(Wireless Application Protocal) –ه‌یه،
به‌م رێگه‌یه‌وه
هه‌ندێ مالپه‌ری
تایبه‌ت له‌سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌فۆنی
ده‌ستی نیشانده‌درێت
و توانای ئالوو
گۆری داتاش
ی هه‌یه.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Modem
به‌رێگای مۆدم-ه‌وه
ده‌توانرێت
داتا به‌هۆی
هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه
بگوێزرێته‌وه.
خێراترین مۆدم
ده‌توانێت5700
پیت یان نیشانه
له چركه‌یه‌كدا
بگوێزێته‌وه.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
URL
كورتكراوه‌ی
(Uniform Resource Locator) هه‌ر مالپه‌رێك
ئه‌دره‌سێكی
هه‌یه ڤێببراوزه
بۆ ئه‌وه‌ی
مالپه‌رێك
ببینێته‌وه
پێویستی به
URL –ه‌كه‌یه‌تی،
كه ئه‌ویش ته‌نها
یه‌كجار ده‌درێت
بۆ نمونه: http://www.ralas.de.vu
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
سیسته‌می
كارگێڕی Betriebs Programme/
Operating System
بریتییه له
سه‌ره‌كیترین
پرۆگرامی كۆمپیته‌رێك،
كه پاش داگیرساندنی
ده‌كه‌وێته‌كار
و ده‌بێته ناوه‌ندێك
بۆ به‌گه‌رخستنی
گشت پرۆگرامه‌كان.
به‌ربلاوترین
سیسته‌می كارویندۆزه،
سیسته‌میكاری
تریش هه‌ن وه‌كو
Linux, Unix, Novell Netware.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Computervirus
ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر
پرۆگرامی بچوك
بچوكی تێكده‌رن،
كه دزه ده‌كه‌نه
ناوكۆمپیته‌ره‌وه
و له جێگه‌یه‌ك
جێگیر ده‌بن،
ئه‌مانه ده‌توانن
زانیاری ناو
كۆمپیوته‌ر
بگۆرن بگره
گشت ناوه‌رۆكی
په‌پكه‌ی جێگیر
ی كۆمپیته‌ریش
تێكبده‌ن.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Trojaner (Trojan)
به پرۆگرامێك
ده‌وترێت كه
بۆ مه‌به‌ستێكی
به‌سود به‌كاربهێنرێت،
به‌لام به‌شاراوه‌یی
زیان بگه‌یه‌نێت.
بۆ نموونه داتاكان
بسرنه‌وه یان
زانیارییه
نهێنییه‌كانی
ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت
دیار و ئاشكرا
بكه‌ن.
بۆ خۆپاراستن
له ڤایرۆسی
كۆمپیوته‌ر
جۆره‌ها دژه
ڤایرۆس هه‌یه،كه
زۆر پێویسته
له كۆمپیوته‌ردا
دابمه‌زرێنرێن.
.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-..-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.
Abgesicherter Modus (Safe Mode)
شێوه كارپێكردنێكی
نائاسایی سیسته‌می
كاره، كه تیایدا
ته‌نها پرۆگرامه
گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كان
به شێوه‌یه‌كی
نائاسایی ده‌كه‌ونه
كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه. ویندۆزی
95 و 98 به‌شێوه‌یه‌كی
ئۆتۆماتیكی
پێشنیاری ئه‌م
جۆره كاركردنه‌ت
بۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر
كۆمپیته‌ره‌كه‌ت
له دوا جاری
كارپێكردندا
به شێوه‌یه‌كی
ئاسایی كاریپێنه‌كرابێت
یان نه‌كوژابێته‌وه.
له كاتی دروستبوونی
كێشه‌یه‌كدا
بۆ ئه‌وه‌ی
كۆمپیته‌ره‌كه‌ت
له‌م باره‌دا
كارپێبكه‌یت
ئه‌وه پاش داگیرساندنی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت
و ده‌ركه‌وتنی
بیۆز به‌خێرایی
له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت
ف8 دابگره.
پاشان له ناو
هه‌لبژارده‌كاندا
Safe Mode هه‌لبژێره.

|